كوردستانهەواڵ

داهاتی سنووری پارێزگای سلێمانی بڵاوکرایەوە

بە گوێرەی ماڵپەڕی شەفافیەت، داهاتی هەفتەیەکی سنووری پارێزگاکانی سلێمانی و هەڵەبجە، ئیدارە سەربەخۆکانی گەرمیان و راپەڕین بە رێژەیەکی بەرچاو کەمبووەتەوە و زیاتر لە ملیارێک دینار بووە، لەکاتێکدا هەفتەی پێشتری زیاتر لە 18 ملیار دینار بووە.

ماڵپەڕی شەفافیەت بڵاویکردەوە، لە 17ـی شوباتەوە تاوەکو رۆژی هەینی، 23ـی شوبات، داهاتی سنوورەکە 1 ملیار و 341 ملیۆن و 903 هەزار و 610 دینار بووە.

“داهاتی هەفتەیەک پێشتر و لە 10ـی شوبات بۆ 16ـی هەمان مانگ، 18 ملیار و 68 ملیۆن و 211 هەزار و 400 دینار بووە.” ئەمە بەپێی ئەو ئامارانەی ماڵپەڕی شەفافیەت بڵاویکردوونەتەوە

ئەو داتایانە تایبەتە بە داهاتە نانەوتییەکان، بە گوێرەی ماڵپەڕەکە، لەنێوان دوو هەفتەدا زیاتر لە 92% داهاتەکە کەمیکردووە.

شەفافیەت دەڵێت، داهاتی نانەوتیی ئەو سنوورانە لە ساڵی 2023دا زیاتر لە یەک تریلیۆن و 173 ملیار و 996 ملیۆن دینار بووە.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close