پەروین فاتح ئەندامی ئەنجوومەنی پارێزگاى کەرکووک هەنگاوێکی لایەنە سیاسییەکانی ئاشکرا کرد بۆ ئەنجامدانی یەکەم دانیشتنی ئەنجومەنى پارێزگاکە، پێش کۆتایی هاتنی ئەو وادەیەی محەمەد شیاع سودانی، سەرۆکوەزیران دایناوە.
باسک نێت
پەروین لە لێدوانێکى رایگەیاند، دواین کۆبوونەوەى لایەنە براوەکانى پارێزگارى کەرکوک لەگەڵ سودانى رێککەوتن لەسەر چەند خاڵێک، هەوڵەکە دەستیپێکردووە، بۆ ئەوەى یەکەم کۆبوونەوەى ئەنجومەنى پارێزگاى کەرکوک بکرێت.
فاتح پێشبینی کرد هەفتەی داهاتوو کۆبوونەوەى ئەنجومەنی پارێزگاى کەرکوک بەڕێوە بچێت، بەڵام وتیشى: ئەوە بە مانای هەڵبژاردنی پارێزگار نییە لە خولی یەکەمدا، بەڵکو بە مانای ڕێککەوتنە لەسەر دابەشکردنی پۆستەکان و رێککەوتنى لایەنەکان.
ئاماژەی بەوەشکرد، “پارێزگاری کەرکوک شارێکی فرەنەتەوەیە و پێویستی بە کات هەیە بۆ یەکلاکردنەوەى پۆستەکان و رێککەوتنى لایەنەکان لەسەر پێکهێنانى حکومەتى خۆجێیی.