كوردستانهەواڵ

دادگاى بەرایى سلێمانى لە بەرژەوەندى هاوڵاتیان بڕیاریدا

بەپێى بڕیارێکى دادگاى بەرایى سلێمانى/2، ئەو گرێبەستەی وەزارەتی داد لەگەل کۆمپانیای کەرتی تایبەت کردویەتی کە لە فەرمانگەکانی دادنوس پارە وەردەگرن لە ھاوڵاتیان لەروی یاساییەوە پوچەڵە.

حاکم شێخ لەتیف، پسپۆڕى یاسایى رایگەیاند: بەپێى بڕیارێکى دادگای بەرایی سلێمانی /2 و پاڵپشت بەبریارێکی پێشوتری ئەنجومەنی شورای ھەرێم، ئەو گرێبەستەی وەزارەتی داد لەگەل کۆمپانیای کەرتی تایبەت کردویەتی کە لە فەرمانگەکانی دادنوس پارە وەردەگرن لە ھاوڵاتیان لەروی یاساییەوە پوچەڵە.

رونیشى کردۆتەوە، بەپێى یاسا ھەموو رسوماتێک دەبێ بە یاسا لەلایەن پەرلەمانەوە بریاری لێبدرێت، تەنھا لەلایەن کارمەندانی فەرمانگە وەربگیرێت و ھەر پارەیەک بدرێ بە کۆمپانیا نایاساییە.

شێخ لەتیف ئەوەشى خستۆتەڕو، ھاوڵاتی کە مامەڵەی ھەبوو لە دادنوس تەنیا ئەو پارەیە دەدات کە لەلایەن فەرمانگەی دادنوس خۆیەوە لێی وەردەگیرێ.

بەپێى خوێندنەوەى یاسایى ئەم یاسا ناسە، لەم بڕیارەدا دادگا بڕیاریداوە بە گێرانەوەی بڕی ئەو پارەیەی کە داویەتی بە کۆمپانیاکە.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close