بزووتنهوهی ئیسلامیرابــهری گشتیكوردستانهەواڵ
ڕابەری گشتی لهھەولێر ژمارەیەک مامۆستای ئاینی و کەسایەتی پێشمەرگەی دێرینی بەسەرکردەوە
سەر لە بەیانی سێشەمە ٧/٦/٢٠٢٢ بەڕێز مامۆستا عیرفان عەلی عەبدولعەزیز ڕابەری گشتی بزوتنەوەی ئیسلامی بە یاوەری شاندێکی مەکتەبی سیاسی و سەرکردایەتی مەڵبەندی ھەولێر ژمارەیەک مامۆستای ئاینی و کەسایەتی پێشمەرگەی دێرینی بەسەرکردەوە لەم دیدارانەدا بەرێز جەنابی ڕابەری گشتی ڕۆڵی مامۆستایانی ئاینی و کەسایەتی و پێشمەرگە دێرینەکانی لە خزمەتکردن بە کۆمەڵگا و کاریگەریان لەسەر بیر و باوەر و ھزری موسوڵمانان خستە ڕوو.
لە میانەی سەردانەکەیدا ڕێزدار جەنابی ڕابەری گشتی ڕۆلی مامۆستایانی ئاینی و پێشمەرگە دێرینەکانی بزوتنەوەی ئیسلامی بەرز نرخاند کە ماندوو نەناسانە کاریان کردووە بۆ خزمەتکردن بە پەیامی پیرۆزی ئیسلام و بەرگریکردن لەو پەیامە پیرۆزەدا
لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە