
“ترەمپ : بڕیاریدا بۆردوومانى ئامانجە سەربازییەکان لە ناوخۆى ئێران رابگرێت
باسک نێت
ماڵپەڕى”ئەکسیۆس” :
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکى ئەمریکا بۆ یەکەمجار دوای 13 شەو لە هێرشی ئاسمانیى بەردەوام، بڕیاریدا بۆردوومانى ئامانجە سەربازییەکان لە ناوخۆى ئێران رابگرێت
ئەم هەنگاوە وەک دەرفەتێک بۆ سەرکەوتنى دیپلۆماسیى عومان لە تاران و وەک وەڵامێک بۆ هۆشداریى فەرماندە سەربازییەکان لەبارەی خاڵیبوونەوەى کۆگاکانى مووشەکى بەرگریى ئەمریکا دێت.
ترەمپ رۆژى هەینى پلانێکى پێشنیازکراوى سوپای بۆ دەستپێکردنى شەپۆلێکی نوێى بۆردوومان رەتکردووەتەوە. ئەم بڕیارە تەنیا چەند کاژێرێک دوای گەیشتنی شاندێکی باڵای وڵاتى عومان بۆ تاران هات، کە ئامانجیان دۆزینەوەى میکانیزمێکە بۆ کردنەوەى گەرووی هورمز و رێگریکردن لە جەنگێکی گشتگیر.
لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە




