ئابووریكوردستانهەواڵ

بەرهەمهێنانی رۆژانەی نەوت لە هەرێمی كوردستان زیادی کردووە

كۆمپانیای (DNO):
لەچارەكی دووەمی ئەمساڵدا بەرهەمی رۆژانەی نەوت لە هەرێمی كوردستان ”
باسک نێت
كۆمپانیای (DNO)ی نەرویجی راپۆرتی چارەكی دووەمی ئاستی بەرهەمهێنانی نەوتی لە هەرێمی كوردستان بڵاوكردەوە، بەگوێرەی راپۆرتی كۆمپانیاكە، پوختەی بەرهەمی لەماوەی ئەو چارەکەدا (56)هەزار و (100)بەرمیلی رۆژانە بووە.

كۆماپانیاكە ئاماژە بەوەشدەكات: لە کاتێکدا ئەو چاکسازییانەی چەند مانگێکی خایاند تائێستا هەڵپەسێردراون و نیگەرانییە ئەمنییەکان لەجێی خۆیانن، دوای هێرشی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان بۆ سەر کێڵگەکانی سەر بە (DNO) لە کوردستان، کۆمپانیاكە کۆی بەرهەمهێنانی لەسەر بنەمایەكی ئەزموونی زیادکردووە بۆ (55) هەزار بەرمیل لە رۆژێکدا، کە بە نزیکەیی بە یەکسانی لە نێوان کێڵگەکانی تاوکێ و پێشخاپوردا دابەشکراوە.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close