
كەتیبەكانی قەسام، باڵی سەربازیی بزوتنەوەی حەماس: باسک نێت
بەرەبەیانی ئەمڕۆ جەنگاوەرانمان كە هێزێكی پیادە پێکهاتبوون، هەڵیانکوتایە سەر پێگەیەکی تازە دروستکراوی دوژمن لە باشووری ڕۆژهەڵاتی خان یونس، لە باشووری کەرتی غەززە.
جەنگاوەرانی قەسام هەڵیانکوتایە سەر پێگەکە و چەندین تانکێكی پاسەوانیی لەجۆری مێرکاڤا 4 ـیان کردە ئامانجەكە بە ژمارەیەک بۆمبی “شواظ” و بۆمبی كردەی خۆکوژ و هەروەها گولەی ئەلیاسین 105.
جەنگاوەرانمان هێرشیان كردە سەر چەند ماڵێک بە شەش موشەكی “قەڵابڕ” كە سەربازانی زایۆنیی تێدا مۆڵكرابوون، ژمارەیەک لە جەنگاوەرانمان هەڵیانکوتایە سەر ماڵەکان و بە چەکی سوک و نارنجۆکی دەستی ژمارەیەک سەربازی ئیسرائیلی لەناو ماڵەکاندا لە مەودای سفردا کوشت .
جەنگاوەرانمان قاسام توانیان بە چەكی قەناس فەرماندەیەکی تانکی مێرکاڤا ٤ بکوژن و ژمارەیەكی دیكەش بە سەختی بریندار بكەن.
بە ئامانجی بڕینی ڕێگەی گەیشتنی هێزی پاڵپشتیی و فریاكەوتنی دوژمن، جەنگاوەرانی قەسام بە چەندین گولە هاوەن پێگەکانی دەوروبەری شوێنی ئۆپەراسیۆنەکەیان بۆردومانكرد و دواتریش جەنگاوەرانمان بە سەلامەتی گەڕانەوە شوێنەكانی خۆیان .
دەستبەجێ لەگەڵ گەیشتنی هێزی فریاکەوتن، یەکێک لە جەنگاوەرانمان خۆی لە نێو سەربازانی دوژمندا تەقاندەوە و ژمارەیەكی زۆری كوشت و برینداركرد .
هێرشەکە بۆ ماوەی چەند کاتژمێرێک بەردەوام بوو، جەنگاوەرانمان چاودێری نیشتنەوەی هێلیکۆپتەرەکانیان دەکرد بۆ گواستنەوەی تەرمی كوژراو و بریندارەكانیان .
باسک نێت




