
وەزارەتی نەوتی عێراق:
داهاتی نەوتی مانگی ئابی رابردوو زیاتر لە (٧) ملیار بووە
باسک نێت
وەزارەتی نەوتی عێراق، ئاماری کۆتایی لەبارەی هەناردەکردنی نەوت و داهاتی بەدەست هاتوو بۆ مانگی ئابی رابردوو رادەگەیەنێت.
وەزارەتی نەوت لە راگەیەندراوێكدا دەڵێت: کۆی گشتی هەناردەکردنی نەوت و داهاتی بەدەست هاتووی بۆ مانگی ئابی رابردوو بەپێی ئاماری کۆتایی، کە لەلایەن كۆمپانیای بەبازاڕکردنی نەوتی نیشتمانی (سۆمۆ)ەوە دەرچووە:
– کۆی گشتی بڕی هەناردەکردنی نەوتی خاو، بە کۆندێنسێتەوە، بڕی (١٠٤) ملیۆن و (٨٠٦) هەزار، و (٨٨٤) بەرمیل بووە.
– داهاتەکەی زیاتر لە (٧) ملیار و (١٦٠) ملیۆن، و (٢٥٣) هەزار و دۆلار بووە .
– کۆی گشتی بڕی هەناردەکراوی نەوتی خاو بۆ مانگی ئاب لە کێڵگە نەوتییەکانی ناوەڕاست و باشوری عێراق (103) ملیۆن و (895) هەزار و (706) بەرمیل بووە.
– هەناردەی کێڵگەی قەیارە (911) هەزار و (178) بەرمیل بووە.
وەزارەتی نەوتی عێراق لە كۆتایی راگەیەندراوەكەیدا ئاماژە بەوەدەكات: لەسەر بنەمای باوەڕبوون بە ئاگادارکردنەوەی خەڵک لە پرۆسەی هەناردەکردنی نەوت، ئەم ڕێوشوێنە مانگانەیەی گرتووەتەبەر.




