
ئەنجومەنی باڵای دادوەری:
بڕی27 ملیار دینار تر لە دۆسیەی عەدنان جومەیلی دەستی بەسەردا گیرا
باسک نێت
ئەمڕۆ یەکشەممە، زیا جەعفەر، دادوەری لێکۆڵینەوە لە دادگای تاوانەکانی دەستپاكی ناوەندی، دەستبەسەرداگرتنی بڕی 27 ملیار دیناری لە دۆسیەی عەدنان ئەلجومەیلی بریکاری وەزارەتی نەوت راگەیاند.
ئەنجومەنی باڵای دادوەری لە بەیاننامەیەکدا رگەیاندووە، دادوەری لێکۆڵینەوە روونیکردووەتەوە، لە ئەنجامی بەدواداچوونێکی ورد بۆ وەرگرتنەوەی ئەو پارانەی لە پڕۆژە جێبەجێکراون بەهەدەردراوە لەلایەن تۆمەتبارو لایەنە پەیوەندیدارەکانی دۆسیەکە، ئەم بڕە پارەیە كە لای چەند کەسێک شارا بووەوە دەستی بەسەردا گیرا، لێکۆڵینەوەکان بەردەوامن بۆ دەستنیشانکردنی هەموو ئەو کەسانەی کە پەیوەندییان بە دۆسیەکەوە هەیە.
لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە




