عێراقهەواڵ

پرۆژەیاسای پشتیوانی بەپەلەی ئاسایشی خۆراک دەخرێتە دەنگدان

سبەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق کۆدەبێتەوە و بڕیارە پڕۆژەیاسای پشتیوانی بەپەلەی ئاسایشی خۆراک بخاتە دەنگدان.

بەگوێرەی ئەو کارنامەیە فەرمانگەی راگەیاندنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بڵاویکردووەتەوە، سبەی چوارشەممە 8/6/2022 کاتژمێر 11ی پێشنیوەڕۆ، کۆبوونەوەی ئەنجومەنی نوێنەران تایبەت دەبێت بە دەنگدان لە سەر پڕۆژەیاسای پشتیوانی بەپەلەی ئاسایشی خۆراک.

رێکخستنی کۆبوونەوەش، دوای کۆبوونەوەکەی دوێنێی لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەران دێت، کە تیایدا بەکۆی دەنگ پێشنیازەکانی پەیوەست بە پڕۆژەکە پەسندکران و بۆ دەنگدان رەوانەی سەرۆکایەتی ئەنجومەن کرا.

هەرچەندە لە ناوەڕاستی مانگی ئایاری ئەمساڵ دادگای باڵای فیدراڵی پڕۆژەیاساکەی رەتکردەوە بە پاساوی ئەوەی حکومەتی ئێستا کاربەڕێکەرە و دەسەڵاتی رەوانە کردنی پڕۆژەی نییە بۆ پەرلەمان، بەڵام لە کۆتایی هەمان مانگ ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بە ئامادەبوونی 250 پەرلەمانتار خوێندنەوەی دووەمی بۆ پڕۆژەیاساکە کرد.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close