
بێ بارانی بەرهەمی گەنم بۆ نیوە دادەبەزێنێت
باسک نێت
بەڕێوەبەری پلاندانان لە وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو دەڵێت، تاوەكو ئێستا لە دەشتی هەولێر پەڵەی نەداوە، ئاماژە بەوەش دەكات، ئەگەر پەڵە زیاتر دوابكەوێت، بەرهەمی گەنم لە دەشتی هەولێر بۆ نیوەی پار دادەبەزێت.
هیشام عەبدولخالق، بەڕێوەبەری پلاندانان لە وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاوی هەرێم راگەیاند: تاوەكو ئێستا لە دەشتی هەولێر پەڵەی نەداوە، ئەو جووتیارانەی زەوییەكانیان بەراوە، گەنمیان چاندووە، بەڵام ئەوانەی پشت بە باران دەبەستن، تاوەكو ئێستا تۆویان نەوەشاندووە.
ئاماژەی بەوەشكردووە، ئەگەر پەڵە زیاتر دوابكەوێت، بەرهەمی گەنم لە دەشتی هەولێر بۆ نیوەی پار كەم دەبێتەوە، هاوكات ساڵی ڕابردوو 40 بۆ 50 هەزار جووتیار لەهەرێمی كوردستان زەوییەكانیان بە گەنم داچاندبوو بەڵام ساڵانە ژمارەی جووتیاران گۆڕانی بەسەردا دێت.
بەڕێوەبەری پلاندانان لە وەزارەتی كشتوكاڵ ئەوەشی خستەڕوو، لە سلێمانی، هەڵەبجە، زاخۆ و بەشێك لە شوێنەكانی دهۆك پەڵەی داوە.




