جیهانهەواڵ

ئەردۆغان:  ئەوەی هەڵگری ناسنامەی كۆماری توركیا بێت نە كرێچییەو نە پەنابەر بەڵكو خاوەن خاك و خاوەن ماڵە

ئەردۆغان:
ئەوەی هەڵگری ناسنامەی كۆماری توركیا بێت نە كرێچییەو نە پەنابەر بەڵكو خاوەن خاك و خاوەن ماڵە
باسک نێت
رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا، لە سی و سێهەمین کۆبوونەوەی راوێژکاری و هەڵسەنگاندنی پارتەكەی راگەیاند، ئێمە گروپێک نین بە رێکەوت کۆبووبینەوە، یان بە رێکەوت لە رەوتی مێژوودا بەیەكتر گەیشتبین، یان بە تێپەڕبوونی کات و شوێن پێکەوە تێکەڵ بووین.

وتیشی، لەم وڵاتەدا هەركەس خاوەنی ناسنامەی كۆماری تورکیا بێت، میوانی ئەم خاكە نیە، نە کرێچییە، نە پەنابەرە، نە نامۆیە، نە منداڵی هەڵیگراوەیە.

بە پێچەوانەوە هەموویان خاوەنی ئەم زەوییەن، خاوەن ماڵن، ئەندامێكی سەرەكی ئەم میللەتەن، کوڕ و کچی راستەقینەکانی ئەم ئومەتەن.

ئەردۆغان لە بەشێكی تری قسەكانیدا وتی، ئێمە دەستمان لە ململانێ و ناکۆکی ناوخۆییەکانی ناو پارتی گەلی کۆماریدا نییە، خۆیان خەریکی دانانی تەڵەن بۆ یەکترو چاڵ بۆ یەکتر هەڵکەنن و گلەیی لە یەکتر دەکەن، ئەهریمەنێکیان دروست کرد، ئێستاش باجەکەی دەدەن.

ئاماژەی بەوەشكرد، بێ گومان رزگاربوونی جەهەپە لە هێزە دەرەکییەکانی ناو ریزەکانی بۆ سیاسەتی تورکیا سوودی دەبێت، تەواو روونە کە تورکیا پێویستی بە پارتێکی گەورەی ئۆپۆزسیۆن هەیە دوور بێت لە هەموو جۆرە هەژموونێک.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close