جیهانهەواڵ

ئێران:بیر لە وەدەکەینەوە ئایا بەشداری لە خولی داهاتووی دانوستانەکاندا بکەین لەگەڵ ئەمریکا یان نا

باسک نێت

ڕۆژێک دوای لێدوانەکانی خامنەیی سەبارەت بە دانوستانەکانیان لەگەڵ ئەمریکا، ئەمڕۆ عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران وتی: ئێمە لە ئێستادا بیر لەوە دەکەینەوە کە ئایا بەشداری لە خولی داهاتووی دانوستانەکاندا بکەین یان نا.

وتیشی “ئێمە لەسەر مێزی دانوستان ڕووبەڕووی داواکاری زیادەڕەوانەی ئەمریکا دەبینەوە، بەڵام هەرگیز وازمان لە ڕێگەی دیپلۆماسی نەهێناوە”.

تا ئێستا چوار گەڕی دانوستان لە نێوان ئەمریکا و ئێران بەڕێوەچووە. عەباس عەراقچی پێشتر ڕایگەیاندبوو کە کاتێک بۆ پێنجەمین گەڕی دانوستان پێشنیار کراوە، بەڵام تاران هێشتا قبووڵی نەکردووە.

وەزیری دەرەوەی ئێران ڕایگەیاند، هێشتا لێکۆڵینەوە لەوە دەکەین کە ئایا دەتوانرێت دانوستانی بەرهەمدار لەو بەروارەدا و لەو شوێنەدا ئەنجام بدرێت یان نا.

نوێنەری تایبەتی ئیدارەی ترەمپ و سەرۆکی تیمی دانوستانکاری ئەمریکا ڕایگەیاند کە واشنتۆن تەنانەت لەسەدا یەکیش پیتاندنی یۆرانیۆم لە ئێران قبوڵ ناکات و پێویستە بەتەواوەتی ئەم کارە ڕاگرێت.

لەمبارەیەوە عێراقچی دەڵێت: پێشتر وەڵامی داواکاری ناعەقڵانیمان داوەتەوە و ئەم قسە نائاساییانە یارمەتی دانوستانەکان نادەن. هەڵوێستی ئێمە زۆر ڕوونە: پیتاندنی یۆرانیۆم بە ڕێککەوتن یان بەبێ ڕێککەوتن بەردەوام دەبێت.

باسک نێت

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close