جیهانهەواڵ

دۆناڵد ترەمپ خەڵاتی نۆبڵی ئاشتی پێنەدرا

دۆناڵد ترەمپ خەڵاتی نۆبڵی ئاشتی پێنەدرا

باسک نێت

خەڵاتی نۆبڵی ئاشتی راگەیەندراو و دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا خەڵاتەکەی پێنەبەخشرا.

خەڵاتی نۆبڵی ئاشتیی ئەم ساڵ بەخشرا بە ماریا کۆرینا ماکادۆی ڤەنزویلایی و نۆبڵ دەڵێت، “لە پێناو تێکۆشانە بێوچانەکەی بۆ ئاشتی لە ڤەنزوێلا و جیهاندا، ئەمە دانپێدانانێکی دادپەروەرانەیە بە کەسێک کە نزیکەی سەرجەم ژیانی خۆی بۆ خەبات لە پێناو ئاشتی و رزگاری تەرخان کردووە.”

خەڵاتەکە لە ساڵی 1901ـەوە لەسەر دەستی ئالفرێد نۆبڵ، زانای سوێدی داهێنراوە و لە بوارەکانی ئاشتی، کیمیا، فیزیا، ئابووری، پزیشکی و وێژە (ئەدەبیات) دەبەخشرێت. بۆ ئەم ساڵ 338 بەربژێر هەبوون کە 94 لەوانە رێکخراو بوون. ناوەکانیان بە نهێنی دەمێنێتەوە و دوای 50 ساڵ ناوەکان ئاشکرادەکرێن.

خەڵاتی نۆبڵی ئاشتی تاکە خەڵاتە کە براوەکانی لەلایەن لیژنەی نەرویجییەوە دەستنیشاندەکرێن، لەکاتێکدا براوەکانی خەڵاتەکانی دیکە لەلایەن لیژنەی سوێدییەوە رادەگەیەندرێن.

 

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close