
بنيامین ناتانیاهۆ :
شەڕ كۆتایی نەهاتووە؛ هێشتا ئاڵنگاری گەورەمان لەبەردەمدایە لە ناوچەكە
باسک نێت
بنيامین ناتانیاهۆ، دەڵێت: شەڕ كۆتایی نەهاتووە، هێشتا ئاڵنگاری گەورەمان لەبەردەمدایە لە ناوچەكە.
لە کاتێکدا ئاگربەست لە کەرتی غەززە ئەمڕۆ بە فەرمی کەوتە بواری جێبەجێکردنەوە، بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل رایگەیاند:
بەڵێنەکەی بۆ گەڕاندنەوەی هەموو بارمتەکان جێبەجێ کردووەو ٢٠ لە بارمتەکان هێشتا لە ژیاندا ماون و ٢٨ یان گیانیان لەدەستداوە، جەختیشیكرد.
ناتانیاهۆ لە وتارێکی تەلەفزیۆنیدا وتیشی: هێزەکانی ئیسرائیل لە غەززە دەمێننەوە بۆ فشا رخستنە سەر حەماس تا ئەو کاتەی حەماس چەکەکانی دادەنێت.
ئاماژەی بەوەشدا: فشاری ناوخۆیی و دەرەکیەكانی رەتكردووەتەوە بۆ لێنەدانی چەند بەرەیەک لە ناوچەكە، هەموو ئەو فشارانەشی رەتكردووەتەوە، كە رێگربوون لە كوشتنی سەرکردەکانی حزبوڵاو حەماس و ئێران.
ناتانیاهۆ لە بەشێكی تری وتارەكەیدا وتی: شەڕ كۆتایی نەهاتووەو هێشتا ئاڵنگاری گەورەمان لەبەردەمدایە لە ناوچەكە.
باسی لەوەشكرد: حەماس پێشتر رەزامەندی نەدەدا لەسەر گەڕانەوەی رفێنراوەکان، بەڵكو کاتێک رازیبوو كە هەستیکرد گەمارۆكە لەسەری توندتر بووەتەوەو ئیسرائیل هەموو كارتەكانی لە دەستی حەماس سەند، غەززەش لە چەك دادەماڵڕێت.




