پشكنینی كۆرۆنا له خاڵه سنورییه‌كان بۆ هه‌مو گه‌شتیاران ئه‌وانه‌ی كارتی ڤاكسینیشیان هه‌بێت ئه‌نجام ده‌درێت و بڕیاره‌كه‌ش له سبه‌ی چوارشه‌ممه‌وه جێبه‌جێ ده‌كرێت.
ده‌روازه‌ی نێوده‌وڵه‌تی حاجی ئۆمه‌ران لە رونکردنەوەیەکدا رایگەیاند: بەپێى بڕیارەکانى لیژنه‌ی باڵای به‌رنگاربونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا له هه‌رێمی كوردستان، پشكنینی كۆرۆنا له خاڵه سنورییه‌كان بۆ سەرجەم گه‌شتیاران ئه‌وانه‌ی كارتی ڤاكسینیشیان هه‌بێت ئه‌نجام ده‌درێت.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوە، پشكنینی كۆرۆنا ته‌نها بۆ ئه‌و كه‌سانه ناكرێت كه تێستی كۆرۆنایان پێش (48) كاتژمێر ئه‌نجام داوه.
به‌پێی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی ده‌روازه‌ی نێوده‌وڵه‌تی حاجی ئۆمه‌ران، بڕیاره‌كه له سبەینێ چوارشەممەوە له ده‌روازه‌ی نێوده‌وڵه‌تی حاجی ئومه‌ران جێبه‌جێ ده‌كرێت.
لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە