جیهانهەواڵ

مەزڵوم عەبدی:  بەمزوانە لیژنەیەكی سەربازی هەسەدە بەرەو دیمەشق دەڕوات

مەزڵوم عەبدی:
بەمزوانە لیژنەیەكی سەربازی هەسەدە بەرەو دیمەشق دەڕوات

باسک نێت
مەزڵوم عەبدی، فەرماندەی گشتی هێزەکانی سوریای دیموکرات دەڵێت: بەم نزیکانە لیژنەیەکی سەربازی بەرەو دیمەشق دەڕوات و لەو چوارچێوەیەشدا هێزەکانی بەرەنگاربونەوەی تیرۆر لە سەرانسەری سوریا شەڕی داعش دەکەن.

بە بۆنەی دەیەمین ساڵیادی دامەزراندنی هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە)، فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سوریای دیموکرات بەشداری لە رێورەسمێكی سەربازیدا کرد، کە لەلایەن هێزەکانی بەرەنگاربونەوەی تیرۆر (YAT)ەوە رێکخرابوو.

مەزڵوم عەبدی لەوتەیەكدا باسی لە لیژنەیەکی سەربازی کرد کە بەم نزیکانە بەرەو دیمەشق دەڕوات.

ئاماژەی بەوەشکرد: لیژنەکە تاوتوێی چۆنیەتی یەکخستنی هەسەدە دەکات، لەچوارچێوەی رێککەوتنێكيشدا، هێزەکانی بەرەنگاربونەوەی تیرۆر لە سەرانسەری سوریا شەڕی داعش دەکەن.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close