جیهانهەواڵ

تەقینەوەیەکی بەهێز لە ئیسرائیل ڕوویدا و کوژراو و بریندار هەن

میدیاکانی ئیسرائیل بڵاویانکردووەتەوە، دەنگێکی بەهێزی تەقینەوەیەک لە شەقامی بن یەهودا تەلئەڤیڤی هەژاندووە و بەهۆیەوە کەسێک کوژراوە و هەشت کەسیش برینداربوون.

سوپای ئیسرائیل رایگەیاند، لێکۆڵینەوەکانیان لەبارەی تەقینەوەیەک لە تەلئەبیب بەردەوامە کە پێدەچێت لە رێگەی درۆنی بۆمبڕێژکراوەوە ئەنجام درابێت.

هێرشەکە دوای ئەوە دێت کە ئیسرائیل کوژرانی فەرماندەیەکی باڵای حزبوڵای لە باشووری لوبنان راگەیاند.

هاوکات حوسیەکانی یەمەن بڵاویان کردەوە، بەم نزیکانە وردەکاری هێرشێکی درۆنی بۆ سەر تەلئەبیب بڵاودەکەنەوە.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close