تەندروستیعێراقهەواڵ

بەهۆی نەخۆشێكی كۆرۆناوە تیمێكی پزیشكی عێراقی خرانە ژێر چاودێریەوە

سەرجەم ئەو تیمە پزیشكیەی كە بەركەوتنیان لەگەڵ ئەو كەسەی شەوی رابردوو گیانلەدەستدانی بەهۆی ڤایرۆسی كۆرۆناوە راگەیەندرا هەبووە  مۆڵەتی ناچاریان پێدراوە. 

لە نەخۆشخانەی سەدر لە پارێزگای میسان، ئەو كەسەی بە ڤایرۆسی كۆرۆنا گیانی لەدەستدا، لە پزیشكەكانی شاردبوەوە سەردانی ئێرانی كردووە، كەسوكارەكەشی سوێندیان خواردوە ئەو كەسە نەچوەتە هیچ وڵاتێك.

لەو كاتەی كە نەخۆشەكە براوەتە نەخۆشخانە  رەوشتی تەندروستی خراپ بووە و سەرجەم نیشانەكانی توشبوون بە كۆرۆنای پێوە دیار بووە بەڵام خێزان و نەخۆشەكەش رەتیان كردووەتەوە سەردانی دەرەوەی وڵاتی كردبێت، بەڵام دوای مانەوەی تەنها یەك رۆ ژلە نەخۆشخانە گیانیلەدەستداوە. 

ئەو تیمە پزیشكیەی كە مامەڵەیان لەگەڵ ئەو نەخۆشە كردووە، سەرجەمیان مۆڵەتی ناچاریان پێدراوە بەهۆی ئەوەی مەترسیان لەسەر بۆ ئەوەی ئەو نەخۆشە بوبێتە هۆی توشبوونی تیمە پزیشكیەكە. 

هەرچەندە دوای ئەوەی توشبووەكە گیانی لەدەستدا ئاشكرا كرا كە سەردانی ئێرانی كردووە و بەڵام لە نەخۆشخانە و پزیشكەكانی شاردووەتەوە، نەخۆشخانەكەش ئاشكرای كردووە پێویستی زۆری بە تواناكانی ئەو تیمە پزیشكیە هەیە بۆیە داوا دەكات توشبوان نەیشارنەوە كە سەردانی ئێرانیان كردبێت. 

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close