
دوو ھاووڵاتی ئێران كە ویستویانە دەرمان و كەلوپەلی پزیشكی بە قاچاغ بێننە ھەرێمی كوردستان لە ھەڵەبجە دەستگیر كران.
لە راگەیەندراوێكدا لیوای 3ی پاسەوانی سنوور ئاشكرای كرد: “مەفرەزەیەکی بنكەی سەرگەت لە ناوچەی هەورامان، توانیان دەست بگرن بەسەر بڕێکی زۆر داودەرمان و كەلوپەلی پزیشکی، کە دوو ھاووڵاتی ئێرانی دەیانویست بەشێوەیەکی نایاسایی بیھێننە ھەرێمی کوردستان”.
روونكراوەتەوە كەلوپەلەكان بریتین لە 2 ھەزار و 440 شیت حەب لە جۆری ئەمۆكس كلاو، ھەزار و 340 ئاوی مقەتەری دەرزی لێدان، چوار ھەزار و 788 دەمامك، ھەروەھا 54 دەرزی لە جۆری biomerieux و 44 كیتی تاقیگە و 4 پاكەت زیلادۆكس”.
لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە