وەزارەتی پەروەردەی هەرێم وادەی ساڵی نوێی خوێندن دیاری دەکات
د. ئالان حەمە سەعید، وەزیری پەروەردەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان:
ئەمڕۆ پێنجشەممە، 05-09-2024، ئەنجوومەنی وەزارەتی پەروەردە بۆ تاوتوێکردنی چەند پرسێک کۆ دەبێتەوە؛ یەکێکیان، دیاریکردنی ساڵنامەی ساڵی نوێی خوێندنی 2024-2025ـە.
لە بەشێکی دیکە کۆبوونەوەکەدا ئەم بابەتانە تاوتوێ دەکرێن: ڕێبەری بەشەوانەکان، ساڵنامەی چالاکیی وەرزش و هونەر و ڕاسپاردەکانی دووەمین کۆڕبەندی پەروەردەیی کوردستان کە لە 01 و 02ی ئاب لە هەولێر ساز کرا.
لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە