جێگری بەڕێوەبەری خانەنشینی پێشمەرگە ڕایگەیاند، بڕیاردراوە ئەم مانگە موچەی خانەنشینی پێشمەرگە وەک پێشتر دابەشبکرێت.
فەتحوڵا عومەر، جێگری بەڕێوەبەری خانەنشینی پێشمەرگە لە لێدوانێکدا راگەیاند، رێوشوێنی هاوتاکردنی مووچەی خانەنشینان کاتی زۆری پێویستە و لەپێناو دروستنەبوونی جیاوازی لە موچە بڕیاردراوە ئەم مانگە موچە وەک پێشتر دابەشبکرێت.
باسی لەوەشکرد، بڕیاردراوە پاش هەڵسەنگاندن لە مانگەکانی داهاتوودا موچەی خانەنشینان هاوتا بکەین.
ئاماژەی بەوەشکرد، مووچەى خانەنشینی هاوتا بکرێت زۆرینەی دەرماڵەی پلە تایبەتەکان نامێنن و ئەوانەی مووچەکانیان لە 500 هەزار کەمترە لە هاوتاکردنی مووچە سوودمەند دەبن و ئەوانەی لە ملیۆنێک کەمتر وەردەگرن 300 هەزار دیناری دیکەیان بۆ زیاد دەکرێت.
لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە