باسک نێت – کەرکوک
بە پێی زانیاریەکانی ماڵپەڕی باسک نێت به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتوچۆی پارێزگای كه‌ركوك له ئەمڕۆ واتا لە سێشه‌ممه‌وه ده‌ست به‌جێبه‌جێكردنی سسیتمی ئه‌لیكترۆنی ده‌كه‌ن بۆ پێدانی باج و رسومات و تێچوی مامه‌ڵه‌كانی هاتوچۆ، به‌جۆرێك ته‌نها له‌ڕێگه‌ی ماسته‌ركارت و ڤیزاكارته‌وه پاره له هاوڵاتیان وه‌رده‌گیرێت.
عه‌مید محه‌ممه‌د ئیسماعیل عه‌لی به‌ڕێوه‌به‌ری هاتوچۆی كه‌ركوک رایگه‌یاند، له سێشه‌ممه‌وه، هاتوچۆی كه‌ركوک ده‌ست به وه‌رگرتنی تێچوی مامه‌ڵه‌كانی ئۆتۆمبێل و مۆڵه‌تی شۆفێری و پێبژاردنه‌كان ده‌كات له ڕێگه‌ی كارتی پاره‌دانی ئه‌لیكترۆنی (ماسته‌ركارد و ڤیزه كارت)ه‌وه.
وتیشی، “به‌شی ڕسومات له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتوچۆ، هیچ بڕه پاره‌یه‌ك به شێوه‌ی كاش له‌وكه‌سانه وه‌رناگرێت كه سه‌ردانیان ده‌كه‌ن به‌مه‌به‌ستی به‌جێهێنانی مامه‌ڵه‌كانیان”.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتوچۆی پارێزگای كه‌ركوك ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، “ئه‌م ڕێكارانه له چوارچێوه‌ی ڕێنماییه‌كانی حكومه‌تدان سه‌باره‌ت به مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ پاره‌دانی ئه‌لیكترۆنی كه به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتوچۆ له سێشه‌ممه‌وه جێبه‌جێی ده‌كات”.