
رۆژنامەی نیۆیۆرک تایمز سەبارەت بە ئێران ، لێدوانێکی ترەمپ بەدرۆدەخاتەوە
باسک نێت
رۆژنامەی نیۆیۆرک تایمزی ئەمریکی لە راپۆرتێکی دا بەناڕاستەوخۆ لێدوانێکی دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا بەدرۆ دەخاتەوە سەبارەت بەوەی کە وتبووی ئێران خاوەنی موشەکی تۆماهۆکە.
رۆژنامەکە دەڵێت، هەر یەکێک لەو وڵاتانەی موشەکی تۆماهۆکیان لە ئەمریکا کڕیوە، ئەگەر بیانەوێت ئەو موشەکانە بەوڵاتێکی دیکە بفرۆشنەوە ئەوە بەپێی گرێبەستی نێوانیان دەبێت وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ئاگادار بکەنەوە و ئیمزا لەسەر گرێبەستەکە بکات، ئەگەرنا بۆیان نییە گرێبەستی فرۆشتنی ئەو مووشەکانە ئەنجام بدەن.
پێشتر ترەمپ لە وەڵامی پرسیارێکی رۆژنامەنووساندا رایگەیاند، ئێران خاوەنی موشەکی تۆماهۆکە، وەک چۆن وڵاتانی دیکە خاوەنی ئەو مووشەکە ئەمریکییەن.
لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە




