
هەناردەکردنی نەوتی کەرکوک بۆ تورکیا دەستپێدەکاتەوە
باسک نێت
سەرچاوەیەک لە وەزارەتی نەوتی عێراق رایگەیاند،داخستنی گەرووی هورمز عێراقی توشی کێشەو گرفتی ئابوری کردوەو، بۆیە پەنا بۆ بژاردوی دیکەی هەناردەکردنی نەوت دەبات.
بەپێی ئەو سەرچاوەیە، ئەگەر داخستنی گەرووی هورمز بەردەوام بێت، ئەوە پلانی سەرەتاییان ئەوەیە کە 250 هەزار بەرمیل نەوتی کەرکوک لە رێی بۆریی نەوتی هەرێمی کوردستانەوە هەناردەی بەندەری جەیهان بکەن لە تورکیا.
دەشڵێت دەتوانرێت لە داهاتوودا بڕی هەناردەکردن لە کەرکوکەوە بۆ بەندەری جەیهانی تورکی زیاد بکەن.
هەر بەپێی ئەو سەرچاوەیە، عێراق بژاردەیەکی دیکەش تاوتوێدەکات، ئەویش هەناردەکردنی نەوتە بۆ بەندەری عەقبە لە ئوردن لە رێی بارهەڵگرەوە.
لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە




