عێراقكەش و هەواكوردستان

شەپۆلێکی بەفر و بارانبارین روو لە ناوچەکانی هەرێم دەکات

بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم بڵاویکردەوە

باسک نێت

سبەینێ دووشەممە، لە ئەنجامی بەردەوامی کاریگەری نزمە پاڵەپەستۆی لاوازی دەریای سور لەسەر ناوچەکە پێشبینی باران و بەفربارین دەکرێت و کاریگەری ئەو شەپۆلەش لەسەر سنوری پارێزگای سلێمانی و ئیدارەی راپەڕین و ئیدارەی گەرمیان پارێزگای هەڵەبجە، لەگەڵ بەشێک لە سنوری پارێزگای هەولێر دەبێت.

پلەکانی گەرماش، لە پارێزگاى سلێمانى، هەڵەبجە، کەرکوک، ئیدارەى گەرمیان و ڕاپەڕین بە نزیکەى (8-10) پلە ى سیلیزى نزم دەبنەوە بەراورد بە تۆمارکراوەکانى ئەمرۆ.

هاوکات بەپێی ماڵپەڕی ئەکواوێزەر بۆ پێشبینی کەشوهەوا، لە ڕۆژی پێنجشەممەی داهاتووەوە، شەپۆلێکی بەفر و بارانبارین روو لە ناوچەکانی هەرێم دەکات و لەکاتەکانی شەودا، پلەکانی گەرما بۆ ٦ پلە ژێر سفر دادەبەزن.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close