جیهانعێراق

وەزارەتی دارایی عێراق (1%)ی موچە لە سەرجەم فەرمانبەران و خانەنشینان دەبڕێت

وەزارەتی دارایی عێراق (1%)ی موچە لە سەرجەم فەرمانبەران و خانەنشینان دەبڕێت
“بۆ هاوكاری غەززەو لوبنان”
بڕیارەكە لەسەرەتای ئەم مانگەوە دەچێتە بواری جێبەجێكردن
باسک نێت
بەگوێرەی بڕیارێكی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق، لەسەرەتای ئەم مانگەوە وەزارەتی دارایی رێژەی (1%) لە كۆی موچەی فەرمانبەران و موچەی خانەنشینی لەسەرجەم دامەزراوەكانی دەوڵەت دەبڕێت، وەك بەخشینێكی ئارەزومەندانەو دەخرێتە سەر هەژماری پشتیوانی (غەززەو لوبنان)، بەشێوەیەكی یەكسان یان بەگوێرەی ئەو میكانیزمەی ئەنجومەنی وەزیران دیاریدەكات.

بڕیارەكە لەسەری ئەم مانگەوە دەچێتە بواری جێبەجێكردن، هەر فەرمانبەرێكیش یان خانەنشینێك خواستی ئەوەی نەبێت بەشداری ئەو بەخشینە بكات، پێویستە لەسەری داوایەكی فەرمی بۆ سەرۆكی دەزگاكەی بەرزبكاتەوە بۆ ئەوەی ناوی لە لیستی بەخشەران دەربهێنرێت.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close