جیهانهەواڵ

 وتاری ساڵانەی ترەمپ لە کۆنگرێسی وڵاتەکەی

وتاری ساڵانەی ترەمپ لە کۆنگرێسی وڵاتەکەی:

باسک نێت

دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا:

ئەمە سەردەمی زێڕینی ویلایەتە یەکگرتووەکانە

وڵاتەکەمان لە هه‌موو کاتێک باشتر، دەوڵەمەندتر و بەهێزتر بووە.

ئێمە گۆڕانکارییەکی مێژوویی بێوێنەمان ئەنجامداوە.

ئەمڕۆ سنوورەکانمان پارێزراون، هەڵاوسان ڕوو لە کەمییە، داهات بەرز دەبێتەوە، ئابووری گەشە دەکات و دوژمنەکانمان لێمان دەترسن.

من وڵاتێکم وەرگرت کە تێیدا ئابووری لە قەیراندا بوو، بازاڕ سست بوو و هەڵاوسان لە ئاستێکی پێوانەییدا بوو، جگە لەوەی سنوورەکان واڵا بوون.

لە نۆ مانگی ڕابردوودا، هیچ کۆچبەرێکی نایاسایی پێی نەخستووەتە ناو خاکی ویلایەتە یەکگرتووەکانەوە.

هاتنی کۆچبەرانی نایاساییمان بۆ ئەمریکا ڕاگرت.

 

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close