
حەیان عەبدولغەنی، وەزیری نەوتی عێراق ڕایگەیاند، ناردنە دەرەوەی نەوتی هەرێم لە ڕێگای بەندەری جەیهانی تورکیاوە ڕۆژانە 200 بۆ 210 هەزار بەرمیل نەوتە.
ڕاشیگەیاند، توانای گشتی بەرهەمهێنانی وەزارەتی نەوتی عێراق ئێستا گەیشتووەتە 3 ملیۆن و 400 هەزار بەرمیل نەوت ڕۆژانە.
وتیشی، وەزارەتەکەی پلانی هەیە بڕی بەرهەمی نەوت بگەیەنێتە 3 ملیۆن و 450 هەزار بەرمیل نەوت ڕۆژانە.
لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە




