
هەلیکۆپتەرێکی سەربازی ئێران لەپارێزگای ئەسفەهان كەتووەتە خوارەوە
باسک نێت
تەلەفزیۆنی فەرمی ئێران بڵاویكردەوە، بەیانی ئەمڕۆ هەلیکۆپتەرێکی سەربازی ئێران لە کاتی گەشتێکی مەشق و راهێناندا لە بازاڕێکی سەوزە و میوە لە شاری دۆرجە لەپارێزگای ئەسفەهان كەتووەتە خوارەوە و بەهۆیەوە فڕۆکەوانەکە و یاریدەدەرێكی دوو هاوڵاتی مەدەنی گیانیان لەدەستداوە.
بەگوێرەی زانیارییەكان، ئەو کۆپتەرەی كەوتووەتەخوارەوە لە جۆری AH-1J Super Cobra بووە، کە کۆپتەرێکی هێرشبەری سەردەمی پێش شۆڕشی ئێرانەو تا ئێستاش لەلایەن هێزی ئاسمانی ئێرانەوە بەكاردەهێنرێت.
لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە




