كوردستان

ئەمرۆ وادەی تۆماركردنی هاوپەیمانی و حزبەكان بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان كۆتایی دێت

ئەمڕۆ وادەی تۆمارکردنی هاوپەیمانێتی و حزب و کاندیدە سەربەخۆكان بۆ بەشداریی لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان کۆتایی دێت.

کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق رۆژی (24)ی ئەم مانگە بۆ جاری دووەم، سێ ڕۆژ ماوەی پێشکەشکردنی داواکارییەکانی بەشداریی هەڵبژاردنی پەرلەمانی درێژ کردەوە، بەگوێرەی بڕیارەکە درێژكردنەوەی وادەكە تا كۆتایی دەوامی فەرمی ئەمڕۆ (27) حوزەیران بەردەوام دەبێت.

کۆتایی هاتنی وادەی پێشکەشکردنی داواکارییەکانی بەشداریی لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان، دوای ڕۆژێک دێت لە دیاریکردنی كاتی هەڵبژاردن لەلایەن سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستانەوە کە ڕۆژی (20)ی تشرینی یەکەمی (2024)ی بە وادەی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستانی دیاریكرد.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close