كوردستانهەواڵ

ڕێککەوتن لەسەر خەرجکردنی مووچە کراوە

شاخەوان عەبدوڵڵا: ڕێککەوتن لەسەر خەرجکردنی مووچە کراوە
د. شاخەوان عەبدوڵڵا، جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا وتی: ڕێککەوتن کراوە مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان خەرج بکرێت.

بەڕێوەبەری کۆمپانیای نەوتی باکور دەڵێت”حكومەتی عێراق لەبارەی داواكاریی كۆمپانیا نەوتیەكانی هەرێمی كوردستان نەرمی نواندووە”، دەشڵێت”پێشبینی دەکرێت لە ماوەی 24 کاتژمێری داهاتوو هەناردەکردنەوەی نەوت دەستپێبکاتەوە” .
عامر خەلیل، بەرێوەبەری كۆمپانیای نەوتی باكور رایگەیاند” پێشبینی دەكەین لەماوەی (24) كاتژمێری داهاتوودا هەناردەكردنەوەی نەوتی هەرێمی كوردستان لەڕێی توركیاوە دەستپێبكاتەوە”.

ئەوەش لەكاتێكدایە،مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان لە دۆخێكی خراپدان و تا ئێستا مووچەی مانگەكانی ١٢ـی ساڵی ڕابردوو هەروەها مانگی تەممووز و ئابی ئەمساڵیان وەرنەگرتووە.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close