عێراقهەواڵ

ئه‌مریكا جارێکی دیکە هۆشداری دەداتە بەرپرسانی باڵای عێراق

ئه‌مریكا جارێکی دیکە هۆشداری دەداتە بەرپرسانی باڵای عێراق

باسک نێت

شاندێكی ئه‌مریكی سه‌ردانی عێراقی كردووه‌ و هۆشداری به‌لایه‌نه‌ عێراقییه‌كان داوه‌ كه ‌نابێت گرووپه‌چه‌كدارییه‌كان له‌ نێو حكوومه‌تی نوێدا رۆلیان هه‌بێت.

 بەپێی هەواڵی میدیاکان شاندێكی ئه‌مریكی رۆژانی رابردوو سه‌ردانی عێراقی كردووه‌ و له ‌به‌غدا له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی عێراقی و سه‌ركرده‌ی لایه‌نه‌ سیاسییه‌كانی عێراق كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجامداوه‌.

له‌كۆبوونه‌وه‌كاندا گفتوگۆ له‌ سه‌ر هه‌وڵه‌كانی پێكهێنانی كابینه‌ی نوێ حكوومه‌تی عێراق كراوه‌ و شاندی ئه‌مریكی به‌ ئاشكرا ناڕه‌زایه‌تی وڵاته‌كه‌یان به‌رامبه‌ر به‌ به‌شداری گرووپه‌ چه‌كدارییه‌كانی عێراق له‌ نێو كابینه‌دا به‌ عێراقییه‌كان گه‌یاندووه‌ و رایگه‌یاندووه‌ ‌ئه‌مریكا قه‌بووڵ ناكات هیچ گرووپێكی چه‌كدار له ‌نێو كابینه‌ی نوێدا هیچ جۆره‌ رۆلێكی هه‌بێت.

ئه‌و شانده‌ ئه‌مریكییه‌ هۆشداری به‌ به‌رپرسانی سیاسی و ئه‌منی عێراق داوه‌ كه‌ نابێت به‌ هیچ شێوه‌یه‌ك هاوكاری و هه‌ماهه‌نگی له ‌گه‌ڵ ئه‌و دامه‌زراوانه‌دا بكه‌ن كه ‌له‌ لایه‌ن گرووپه ‌چه‌كداره‌كانه‌وه‌ ئیداره‌ ده‌كرێن.

بریارە لەم ڕۆژانەشدا مارک ساڤا نوێنەری تایبەتی ترەمپ بۆ عێراق سەردانی بەغدا بکات و بریارەکانی ترەمپ بگەیەنێتە بەرپرسانی عێراق.

 

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

هەروەها

Close
Close