كوردستانهەواڵ

وەزارەتی ناوخۆ بڕیارێكی تازەی لەبارەی ئۆتۆمبێلی جامڕەش دەركرد

وەزارەتی ناوخۆی حكوومەتی هەرێمی كوردستان بڕیارێكی تازەی لەبارەی ئەو ئۆتۆمبێلانە دەركرد كە جامەكانیان ڕەشە.

بە گوێرەی بەیانی ژمارە ٤٣ی ساڵی ٢٠٢٠ی وەزارەتی ناوخۆ كە ڕۆژی ٢٨ی ٦ی ٢٠٢٠ بە ژمارە ٨٦٦٤ لە لایەن وەزیری ناوخۆوە واژۆ كراوە و ئەمڕۆ چوارشەممە ١٥ی تەمووزی ٢٠٢٠ ئاماژە بەوە دراوە كە دوا بەدوای ڕێنمایی ژمارە ٥ی ساڵی ٢٠١٩ و هەمواری یەكەمی ڕێنماییەكە بە بەیانی ژمارە ٤ی ٢٠٢٠ تایبەت بە پێدانی مۆڵەتی جام ڕەش بۆ ئۆتۆمبێل، بۆیە بڕیاری نوێیان دەركردووە.

بە گوێرەی بەیانە تازەكە، بڕگەی ١٢ دەخرێتە سەر ماددەی پێنجەم لە ڕێنماییەكانی تایبەت بە مۆڵەتی جام ڕەشی ئۆتۆمبێل كە بڕگەی ١٢ بەم شێوەیەیە:

ئەو ئۆتۆمبێلانەی كە لە بنەڕەتەوە ڕێژەی ڕەشیی جامەكانیان لە نێوان ٨١٪ تا ٩٠٪یە، ئەوا سەرەڕای وەرگرتنی پێبژاردنی ڕێژەی ٨٠٪ی جام ڕەشی، ئەوا بڕی ٢٠٠ هەزار دیناریش وەكوو بڕاوە (مقطوع) وەردەگیرێت.

هەروەها بڕگەی سێزدەهەمیش ئاماژەی پێدراوە كە نووسراوە (بڕی ئەو پارانەی سەرەوە كە لەم ماددەیەدا هاتووە، دەخرێتە سەر حیسابی پەرەپێدانی هاتووچۆی پارێزگاكان).

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close