ئەرشیفى بزووتنەوەبزووتنهوهی ئیسلامیرابــهری گشتیهەواڵ
لەهەولێر پانێڵی ڕێزو وەفا بەڕێوەچوو

لەهەولێر پانێڵی ڕێزو وەفا بەڕێوەچوو.
بەسەرپەرشتی مەڵبەندی (٣)ی هەولێری بزووتنەوەی ئیسلامی و بە ئامادەبوونی بەڕێز شێخ عرفان علی عبدالعزیز ڕابەری گشتی بزووتنەوەی ئیسلامی و ژمارەیەک لە ئەندامانی مەکتەبی سیاسی و سەرکردایەتی بزووتنەوەی ئیسلامی و بەرپرس و کارگێڕو ئەندامانی مەڵبەندی هەولێرو ژمارەیەکی زۆر لەزانایان و کەسایەتی دیاری شاری هەولێر پەناڵێک لەژێر ناوو نیشانی دیداری ڕێزو وەفا بۆ مامۆستا مەلا عوسمان عبدالعزیز ڕابەری ڕابوونی ئیسلامی لەشاری هەولێر بەڕێوەچوو.
سەرەتای دیدارەکە بەچەند ئایەتێک لەقورئانی پیرۆز دەستی پێکرد، دواتر ووتاری بەخێر هاتن لەلایەن بەڕێز دکتۆر پشتیوان سابر، ئەندامی سەرکردایەتی و بەرپرسی مەڵبەندی هەولێر خوێندرایەوە.
دواتر پانێڵەکە لەلایەن بەڕێز د.عبداللە وەرتێ بەڕێوەچوو کە هەریەک لەبەڕێزان مامۆستا ئازاد حوجرانی و مامۆستا موخلیس و د.ابڕاهیم سەنگەسەری هەریەکێکیان لایەنێک لەژیانی جەنابی مامۆستایان خستە ڕوو، دواتر لەلایەن ئامادەبووانەوە بەچەندین ڕاو تێبینی پانێڵەکە دەوڵەمەندتر کرا.
لەکۆتاییدا بەڕێز ڕابەری گشتی ڕێزو سوپاس و پێزانینی بەخشیە ژمارەیەک لەمامۆستاو زاناو کەسایەتی کە لەنزیکەوە لەگەڵ مامۆستا کە قوتابی و هاوڕێبازانی بوون.




