جیهانڕاپۆرتهەواڵ

ژنێکی فەڵەستینی لەکاتی خەودا دەکەوێتە بەر پەلاماری سەگێکی ئیسرائیلەوە

سوپای ئیسرائیل گرتە ڤیدیۆیەکی بڵاوکردووەتەوە کە تێیدا دەردەکەوێت، چەکدارانی سوپاکە سەگی راهێنراو بۆ دەستدرێژی و هێرشکردنە سەر ژنێکی بەساڵاچوی فەڵەستینی لە غەززە بەکاردەهێنن.

باسک نێت
بەپێی ئەو زانیارییانەی میدیا جیهانییەکان بڵاویانکردووەتەوە، دوای ئەوەی ئەو ژنە ڕەتیکردووەتەوە ماڵەکەی بگوازێتەوە، سوپای ئیسرائیل لە شەودا هەڵدەکوتنە سەر ماڵی ئەو ژنە و سەگێکی ڕاهێنراو؛ کە کامێرایەک لە سەری بەستراوە دەنێرنە ژوورەوە بۆی.


جێی باسە ئەو ژنە لە ژیاندا ماوە و لە لێدوانێکدا وتویەتی: “سەگەکە لە جێگاکەمەوە ڕایکێشام بۆ لای دەرگاکە. برینەکانم زۆر سەختن و هیچ نەخۆشخانەیەکیش نییە بۆی بچم”.
بەهۆی ئەوەی ڤیدیۆکە نەشیاو و ناخهەژێنە، بڕیارمان داوە بڵاوینەکەینەوە.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close