كوردستانهەواڵ

سەرۆکوەزیرانی عێراق رایگەیاند، دەبێت هەڵبژاردنێکی پاک و بێگەرد لە هەرێمی کوردستان بەڕێوەبچێت

سەرۆکوەزیرانی عێراق رایگەیاند، دەبێت لە رۆژی 20ـی 10 هەڵبژاردنێکی پاک و بێگەرد لە هەرێمی کوردستان بەڕێوەبچێت، ئەوەش بۆ هێنانەدیی خواستی هاوڵاتییانی هەرێمی کوردستان.

محەمەد شیاع سودانی سەرۆکوەزیرانی عێراق لەگەڵ کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراقدا کۆبووەوە و لە کۆبوونەوەکەدا رایگەیاند، دەبێت بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان پڕۆسەیەکی پاک و بێگەر بێت.

ئاماژەی بەوەشکرد، دەبێت پارێزگاری لە دەنگی دەنگدەرانی هەرێم بکرێت و هەموو رێکارە پێویستەکان ئەنجامبدرێت بۆ بەڕێوەچوونی ئەو پڕۆسە دیموکراسییە گرنگە.

سودانی وتیشی، پشتگیریی حکومەت دەکەن لە بەڕێوەبردنی هەڵبژاردندا و هەموو کەرستە پێویستەکانی بەڕێوەبردنی هەڵبژاردن دابینکراون.

سەرۆکوەزیرانی عێراق باسی لەوەشکرد، پێویستە کارمەندانی کۆمسیۆن و سەرپەرشتیاران بەجۆرێک ئەرکەکەیان بەڕێوەببەن، کە دڵنیایی بدەنە دەنگدەران لە پارێزراوی دەنگەکانیان.

بڕیارە رۆژی 20ـی ئەم مانگە هەڵبژاردنى خولى شەشەمى پەرلەمانى کوردستان بەڕێوەبچێت و یەکەمجاریشە کۆمسیۆنى عێراق سەرپەرشتیى هەڵبژاردنى پەرلەمانى کوردستان دەکات. هەڵبژاردنەکەش لەلایەن ئەمریکا و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتییەوە بە چڕی چاودێریی دەکرێت.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close