جیهانڕاپۆرتهەواڵ

بەپەلە… ئەم شەو لە غە*زە ویستیان چی بکەن ، پیلانەکەیان شکستی هێنا

باسک نێت

ئەمشەو لە ناوچەکانی (بەیت لاهیا و شوجاعییە) لە کەرتی غە*زە کە لە ئێستادا زۆرترین و ترسناکترین بۆردومان و کۆمەڵکوژییان تێدایە، دانیشتوانەکانیان دژی شەڕ و کۆمەڵکوژیی و بۆردومانی سوپای داگیرکەری زا*یۆنی گردبونەوە .

هەرزوو میدیای ئیماراتی و سعودیی کەوتنە مۆنتاژ و دەستکاریکردنی ڤیدیۆی گردبونەوەکان و بڵاویانکردەوە و وایان پێشاندا کە خەڵکی غە*زە دژی حە*ما*س ڕاپەڕیون .

چەند کەسێکیشیان لە پاشماوەکانی مەحمود عەباس خزاندە ناو گردبونەوەی خەڵک تا قسە بە حە*ما*س بڵێن .

بەڵام هەرزوو عەشایەری غەزە هاتنەدەنگ و بە ڕاگەیەندراوێک ڕووی ڕاستەقینەی گردبونەوەکەیان بۆ ڕایگشتیی ئاشکراکرد و وتیان، هەندێ کەس و لایەنی دەرەکی دەیانەوێت درز و کەلێن بخەنە نێوان خەڵکی غەزە و هێزە بەرگریکارەکانی (وەک ئاماژەیەک بۆ ئیمارات و سعودیە) .

لەو ڕاگەیەندراوەدا ئاماژەبەوەشکراوە، لەگەڵ خەباتکاران و هێزە بەرگریکارەکان لەسەرو هەموشیانەوە حە*ماس، بەیەک ڕیز دەوەستین و سبەینێش بە خۆپیشاندان بەرەو دەروازەکانی غە*زە دەڕۆین و دژی گەمارۆ و داخستنی دەروازەکان گردبونەوە و خۆپیشاندان ئەنجامدەدەین.

ئەوەی ئەمشەو لە غە*زە ڕوویدا، پیلانێکی هەواڵگریی ڕژێمی زا*یۆنیی بوو دژی حە*ما*س و غە*زە و ئەوەشی پیلانەکەی جێبەجێکرد، ئیمارات و سعودییە و میدیاکانیان بوو .

باسک نێت

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close