
جێگری پارێزگاری هه‌ولێر رایده‌گه‌یه‌نێت، ئاماده‌كاری ته‌واویان بۆ به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی لافاو له‌شاره‌كه كردوه و ده‌شڵێت، “لافاو به‌هۆی گۆڕانكاری كه‌شوهه‌واوه روده‌دات و حكومه‌ت ناتوانێت رێگری له دروستبونی بكات”.
مه‌سعود كاڕه‌ش، جێگری پارێزگاری هه‌ولێر له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند، زیاتر له مانگێكه حكومه‌تی هه‌رێم ئاماده‌كاری بۆ به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی لافاو له شاری هه‌ولێر كردوه و بۆئه‌و مه‌به‌سته‌ش نزیكه‌ی ملیارێك و 600 ملیۆن دینار ته‌رخانكراوه بۆ كه‌ندی كۆڕنیش و دروستكردنی دو پرد له‌سه‌ر كۆڕنشینی ھه‌ولێر، له لایه‌كی دیكه‌وه 400 ملیۆن دیناری دیكه ته‌رخانكراوه بۆ خاوێنكردنه‌وه‌ی كۆڕنیش، له‌ناو سه‌نته‌ری ھه‌ولێریش ده‌ست به خاوێنكردنه‌وه‌ی ئاوه‌ڕۆ كراوه، جگه له‌و ئاماده‌كارییانه له‌سه‌ر ڕاسپارده‌ی سه‌رۆكی حكومه‌تی ھه‌رێم كۆنفڕانسێك بۆ به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی لافاو به‌ڕێوه‌چو.
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕو، “هه‌ر له چوارچێوه‌ی ئاماده‌كارییه‌كان بۆ به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی لافاو چه‌ند ڕۆژێك له‌مه‌وبه‌ر 800 ملیار دینار خه‌رجكراوه بۆ دروستكردن و خاوێنكردنه‌وه‌ی ئاوه‌ڕۆی ده‌وروبه‌ری شه‌قامی 150 مه‌تری و ئێستاش به‌ڵێنده‌ر ده‌ستی به جێبه‌جێكردنی كردوه و كاریگه‌ریی ده‌بێت له‌سه‌ر كه‌مكردنه‌وه‌ی زیانه‌كانی لافاو”.
اسی له‌وه‌شكرد، “ئه‌مساڵ وه‌ك حكومه‌ت ئاماده‌كاریی ته‌واومان كردوه بۆ پاراستنی ھه‌ولێر له لافاو، به‌ڵام حكومه‌ت ناتوانێت ڕێگری له دروستبونی لافاو بكات، چونكه گۆڕانكاری له كه‌شوھه‌وا روده‌دات وه‌ك ساڵی ڕابردو له ماوه‌یه‌كی كه‌م و له‌سه‌ر ڕوبه‌رێكی دیاریكراو بارانێكی زۆر ده‌بارێت، بۆ نمونه له ساڵی ڕابردو له ماوه‌ی دو كاتژمێردا چوار ملیۆن مه‌تر سێجا باران باری، ئه‌وه‌ش كێشه دروستده‌كات و لافاو په‌یدا ده‌بێت، به‌ڵام ئێمه وه‌ك ئیداره‌ی خۆجێی ھه‌ولێر ئه‌ركی خۆمان جێبه‌جێكردوه و ئاماده‌ین بۆ هه‌ر حاڵه‌تێكی نه‌خوازراو”.