كەش و هەواكوردستانهەواڵ

زۆرترین باران لەم ناوچەیەی هەرێم باریوە

بەڕێوەبەرایەتیی گشتییی كەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێم بڕی بارانبارینی ڕۆژی پێنجشەممەی بڵاوكردەوە كە زۆرترین باران لە ناوچەی حاجی ئۆمەران باریوە.

بەپێی ڕاگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی كەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێم كە وێنەیەكی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا كەوتووە و تێیدا هاتووە، لە كاتژمێر 9ی بەیانی ڕۆژی پێنجشەممە تاوەكو تاكو 9ی شەوی ڕابردوو باران لە چەند ناوچەیەكی هەرێمی كوردستان باریوە كە بەپێی دوایین داتاكانی بەڕێوەبەرایەتییەكە زۆرترین بڕی باران لە حاجی ئۆمەران باریوە

هەولێر دڵۆپ دڵۆپ

سلێمانی 1.2 ملیمەتر

دهۆك دڵۆپ دڵۆپ

كەركوك 0.2 ملیمەتر

زاخۆ دڵۆپ دڵۆپ

پیرمام 0.9 ملیمەتر

چەمچەماڵ 9.3 ملیمەتر

ئامێدی 0.2 ملیمەتر

بازیان 6 ملیمەتر

دوكان 5.2 ملیمەتر

حاجی ئۆمەران 10.6 ملیمەتر

خەبات 1 ملیمەتر

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close