كوردستانهەواڵ

داواكاری گشتی: هەر هاوڵاتیەك لە ئێران گەڕابێتەوە خۆی نەناساندبێت دەدرێتە دادگا

داواكاری گشتی سلێمانی رایگەیاند، ئەو كەسانەی لە ئێران هاتوونەتەوە و خۆیان بە تیمەكانی تەندروستی نەناساندووە بە تۆمەتی گەیاندنی زیان بە ئاسایشی تەندروستی گشتی دەدەرێتە دادگا.
لە راگەیەنراوێكدا داواكاری گشتیی ئاماژەی بەوەشكردوە، “هەر هاوڵاتیەك لە وڵاتی ئێران گەڕابێتەوە و خۆی نەناساندبێت بە تیمە تەندروستیەكان بەهۆی ئەو زانیاریانەی لە رێگەی نشینگەوە لەبەر دەستماندایە لە داهاتووودا بە تۆمەتی گەیاندنی زیان بە ئاسایشی تەندروستی گشتی دەدەرێتە دادگا”.
بەپێی وتەی بەرپرسانی تەندروستی و وەزارەتی ناوخۆ ژمارەیەكی زۆر لە هاوڵاتیان بە قاچاخ لە ئێران گەڕاونەتەوە و تا ئێستاش خۆیان بە تیمە تەندروستیەكان نەناساندووە بە مەبەستی ئەنجامدانی پشكنین بۆیان بەو هۆیەوە مەترسی ئەوە لە ئارادایە كە بەشێكیان هەڵگری ڤایرۆسی كۆرۆنابن و ببنە هۆی گواستنەوەی ئەو ڤایرۆسە.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

هەروەها

Close
Close