
ئاژانسی تەسنیم
هەزار درۆنی نوێ بۆ بەردەستی سوپا؛ لەسەر ئەزمونی جەنگی 12 رۆژە دروستكراون
باسک نێت
هاوكات لەگەڵ هەڕەشەكانی ئەمریكا بۆ وەشاندنی گورزی سەربازیی، ئاژانسی (تەسنیم)ی نزیك لە سوپای پاسدارانی ئێران رایگەیاند، بە فەرمانی فەرماندەیی گشتی سوپا، (هەزار) فڕۆكەی بێفڕۆكەوانی ستراتیژی خراوەتە بەردەست هێزی چواری سوپا.
بەقسەی تەسنیم، ئەم درۆنانە لەلایەن پسپۆڕانی سوپاوە بە هاوکاری لەگەڵ وەزارەتی بەرگری؛ بەگوێرەی هەڕەشە و ئەزمونە نوێیەکانی شەڕی 12 ڕۆژە دروستکراون و، لە پۆلەکانی وێرانکەرو هێرشبەرو سیخوڕی و شەڕی ئەلیکترۆنیدا دیزاین کراون، بۆ لەناوبردنی ئامانجە جێگیر و گەڕۆکە تایبەتەکان لە دەریا و ئاسمانی و لەسەر وشکانی.
ئاژانسەكەی نزیك لە سوپای پاسداران بە بەهانەی پاراستنی نهێنییە سەربازییەكانی وڵاتەوە، وێنەی هەزار درۆنەكەی بڵاونەكردوەتەوە، بۆیە ئەو وێنەی بۆ ئەم هەواڵە دانراوە هەمان ئەو جۆرە درۆنە نییە كە ئێران باسی لێوە دەكات.




