
سەرۆک وەزیرانی راسپێردراوی عێراق، ناوی ئەندامانی کابینەکەی ئامادەکردووە و گفتوگۆ لەگەڵ لایەنەكان دەست پێدەكات.
لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ رۆژنامەی شەرقولئەسەت، مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی راسپێردراوی عێراق ئاشکرایکرد، ناوی ئەندامانی کابینەکەی ئامادەکردووە و لەگەڵ کوتلە سیاسییەکان دەست بە گفتوگۆ دەکات، بۆ ئەوەی لە ئەنجوومەنی نوێنەران دەنگ لەسەر کابینەکەی بدەن.
کازمی داوای لە کوتلەکان کردووە، هەماهەنگ و هاوکاربن بۆ زوو پەسندکردنی حکومەت و دەستپێکردنی قۆناغێکی نوێ و تێپەڕاندنی ئەو دۆخە سیاسییەی ئێستا عێراق تێیکەوتووە.
لە 9/4/2020 مستهفا عهبدوللـهتیف كازمی، لهلایهن بهرههم ساڵح سهرۆك كۆماری عێراق، بۆ پێكهێنانی كابینهی نوێی حكومهت راسپێردرا، ئهویش دوای ئهوهی عهدنان زورفی كه پێشتر راسپێردرا بوو، كشایهوه و داوای لێبوردنی كرد. دوای راسپاردنیشی ھەرێمی كوردستان و زۆربەی لایەنە سیاسییەكانی عێراق پشتیوانی خۆیان بۆ كازمی دەربڕی.