ڕاپۆرتعێراقهەواڵ

قەیرانی وشکەساڵی کاریگەریی لەسەر حەوت بۆ هەشت پارێزگای عێراق هەیە

قەیرانی وشکەساڵی کاریگەریی لەسەر حەوت بۆ هەشت پارێزگای عێراق هەیە

باسک نێت

سائر جبوری، ئەندامی لیژنەی کشتوکاڵ و ئاو لە پەرلەمانی عێراق

قەیرانی وشکەساڵی کاریگەریی لەسەر حەوت بۆ هەشت پارێزگای عێراق هەیە، کە زۆربەیان لە باشووری وڵاتدان.

ئەم ئاماژەیە هەڕەشەیەکی گەورەیە لەسەر هاووڵاتیانی عێراق، کە ڕەنگە نەتوانرێت ئاوی خواردنەوەیان بۆ دابین بکرێت، بەتایبەتی لەگەڵ هاتنی وەرزی هاوین و کەمکردنەوەی بەردانەوەی ئاو بۆ ناو ڕووبارەکانی دیجلە و فورات لەلایەن تورکیاوە.

“وشکەساڵی دەبێتە هۆی پیسبوونی ژینگە و ئاو، لەگەڵ ئەگەری بڵاوبوونەوەی نەخۆشی و پەتاکان،

دەمێکە دیاردەی بە بیابانبوون دەستی پێ کردووە، بۆیە مەترسیەکە تەنیا لەسەر ناوچەیەکی دیاریکراو نییە، بەڵکو تەواوی ئەو پارێزگایانەی باشووری عێراق دەگرێتەوە، کە زیاتر لە 20 ملیۆن کەسی تێدایە.”

“پێویستە حکوومەتی عێراق ڕێوشوێنی خێرا بگرێتە بەر و فشار بخاتە سەر تورکیا، بۆ ئەوەی ئاوی زیاتر بەربداتەوە، هەروەها پێویستە گفتوگۆیەکی جددی لەنێوان بەغدا و ئەنقەرەدا بکرێت، بۆ ئەوەی بەپێی یاسا نێودەوڵەتییەکان ئاو بۆ عێراق بەربدرێتەوە.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close