ئەمڕۆ دووشەممە، کارمەندانی بەڕێوەبەرایەتی ئاوی سلێمانی بایکۆتکردنی دەوامیان ڕاگەیاند بە هۆی ئەوەی لەکۆتایی مانگی 8 نزیک دەبینەوە تاکو ئێستا مووچەی مانگی 7یان وەرنەگرتووە.
باسک نێت – سلێمانی
هەر ئەمڕۆش بەشێک لە کارمەندانی سەرۆکایەتی شارەوانی سلێمانی نەچوونەوە بۆ دەوام و ئەوانەشیان کە چوونەتەوە بایکۆتیان ڕاگەیاندووە و کارەکانی هاووڵاتییان ڕایی ناکەن.
هەفتەی ڕابردوو لەلایەن بەرپرسان چەندین لێدواندرا، کە مووچە لە بەغدا دەگات و دابەش دەکرێت، سەرەتای ئەم هەفتەیەش بەهۆی پشوو لە بەغدا فەرمانبەران بێهوان لە وەرگرتنی مووچە و چاوەڕێی کۆتایی هاتنی پشوون.
لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە