تەندروستیكوردستانهەواڵ

وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی: ئەنجامی 98 پشكنینی نوێ‌ دەرچوو سەرجەمیان نێگەتیڤن

وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، ئه‌مڕۆ  پازده‌هه‌مین راگه‌یه‌ندراوی له‌ باره‌ی ئاماری تووشبوون و كه‌ره‌نتینه‌كراوانی هه‌رێمی كوردستان بڵاوكرده‌وه‌.

ده‌قی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌

ژمارە (15)

سەبارەت بە نەخۆشی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوی COVID-19 لە هەرێمی کوردستان، تیمەکانی تەندروستی بۆ گەڕان و پشکنینی گومانلێکراوانی هەڵگری ئەم ڤایرۆسە ڕۆژانە بەردەوامن بەمەش:

  1. ژمارەی هاووڵاتیان کە لە کەرەنتینەکان بوون (٣١٨٦) هاوڵاتین لە (٢٩) شوێنی جیاواز کە لە ئێستادا تەنها (٨٩٣) هاووڵاتی لە کەرەنتین ماونەتەوە و (٢٢٩٣) هاووڵاتی دەرچوون و گەڕانەوە ناو خانەوادەکانیان دوای تەواو بوونی ماوەی دوو هەفتە.
  2. لەماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوو (٩٨) پشکنین ئەنجامدرا کە گشت دەرنجامەکان نێگەتیڤ بوون.
  3. کۆی هەڵگرانی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە هەرێمی کوردستان تەنها (١٩) حالەتە، لەنێویاندا (١) مردن هەیە و (١) نەخۆش بەتەواوی چاکبووەتەوە و هەموویان لەژێر چاودێری پزیشکی دان و باری تەندروستیان جێگیرە.

جەخت دەکەینەوە کە هاووڵاتیان پابەندی ڕێنماییەکانی تەندروستی بن، بەتایبەتی نەڕۆیشتن بۆ شوێنی قەرەبالغ و بەرنەکەوتن لەگەڵ کەسانی دیکە و بەردەوام دەست شوشتنی تەندروست، هەروەها پەیوەندیکردن بە هێڵی گەرمی ژمارە (١٢٢) لەکاتی پێویستدا.

وەزارەتی تەندروستی.       

حکومەتی هەرێمی کوردستان

١٢ی ئازاری٢٠٢٠

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close