
باسک نێت
عێراق ڕوبەڕووی مەترسی لەدەستدانی نزیکەی (11)هەزار مێگاوات لە سیستەمی کارەبای دەبێتەوە، كە (40%) بەرهەمهێنانی كۆی كارەبا دەكات، بەهۆی بڕیاری هەڵوەشاندنەوەی ئەو لێخۆشبونەی واشنتۆن کە رێگەی پێدابوو کارەبا و غاز لە ئێرانەوە هاوردەبكات.
بەدرێژایی چەند ساڵی رابردوو، عێراق سوودمەند بووە لە لێبوردنی ئەمەریکا لە مامەڵەکردن لەگەڵ ئێران، ئەوەش توانای بەرهەمهێنانی (8000)مێگاوات کارەبای لە ڕێگەی غازی ئێرانەوە بۆ دەستەبەربكات، جگە لە هاوردەکردنی وزەی کارەبای لە ڕێگەی چوار هێڵەوە کە (3000)مێگاوات کارەبا دەگوازنەوە.
كەناڵی “سۆمەریە نیوز” بڵاویكردووەتەوە: وەزارەتی کارەبای عێراق ئامادەکاری دەکات بۆ کۆبونەوەیەکی چاوەڕوانكراوی بەرپرسانی لەگەڵ محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیران، چاوەڕوان دەکرێت بڕیارەکان بە دوو ئاراستە دەربکرێن:
یەکەمیان: دەستپێکردنن بە چالاککردنی کەرتی غازی هاوەڵ لە عێراق.
دووەمیان: روكردنە وڵاتانی کەنداوی عەرەبی بۆ دابینکردنی غاز و خێراکردنی هێڵەکانی گواستنەوەی کارەبا لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ جگە لە ئێران.
بەرپرسانی عێراق جەختیان لەوە کردووەتەوە کە هەنگاوەكانی عێراق بۆ هاوردەکردنی غاز لە تورکمانستانەوە هەڕەشەی کەوتووەتەسەر، بەهۆی پەیوەندییەوە بە ئێرانەوە بەوپێیەی غازەكە بەناو بۆرییەکانی ئێرانەوە تێدەپەڕێت.
هەڵوەشاندنەوەی لێخۆشبونی واشنتۆن بۆ عێراق لە چوارچێوەی سیاسەتی ئەوپەڕی گوشار خستنە سەر ئێران دێت کە ترەمپ پیادەی دەكات، لەچەند رۆژی رابردودا یاداشتێکی لەو بارەوەیەوە واژو کردووە کە تایبەتە بە گرتنەبەری هەنگاوی دەستبەجێ بۆ دڵنیابون لەوەی کە سیستەمی دارایی عێراق لەلایەن ئێرانەوە بەکار نەهێنرێت بۆ خۆدزینەوە لە سزاکان، هەروەها بەکار نەهێنانی وڵاتانی کەنداو وەک خاڵی گواستنەوە بۆ خۆدزینەوە لە سزاکان، یاداشتەكە ئەوەشی لەخۆگرتووە هەڵمەتێکی بەهێز و بەردەوام ئەنجامبدرێت بۆ ئەوەی ئاستی هەناردەی ونەوتی ئێران بۆ سفر كەمبكرێتەوە، بە گەیاندنی هەناردەکردنی نەوتی خاوی ئێرانشەو بۆ چین.




