جیهانهەواڵ

عەباس عراقچی:  چاوەڕێی وەڵامی ئەمریكاین

عەباس عراقچی:
چاوەڕێی وەڵامی ئەمریكاین؛ بڕیارە سبەی ناوبژیوانی قەتەری وەڵامی كۆتایمان پێبگەیەنێت
باسک نێت
عەباس عراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران، لەبارەی دواین پێشهاتەكانی دانوستانە ناڕاستەوخۆكانی نێوان تاران و واشنتۆن سەبارەت بە پێشنیازەكەی ئێران بە میدیاكانی وڵاتەكەی راگەیاند، چاوەڕێی وەڵامی لایەنی ئەمریکاین و ئەمڕۆ ناوبژیوانێکی قەتەری دیدارێکی دیکەی لەگەڵ ئێمە ئەنجامدا، بڕیارە تا سبەینێ‌ وەڵامی کۆتایی لە لایەنی ئەمریکاوە بە ئێمە بگەیەنێت.

عراقچی وتیشی، هیچ گۆڕانکارییەک لە هەڵوێستەکانی ئێراندا رووینەداوەو مەرجەکانمان بۆ دووبارە کردنەوەی گەرووەکە روونە.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close