جیهانهەواڵ

موحسین رەزایی: تا مافەکانی ئێران بە تەواوەتی بەدی نەهێنرێت دەستبەرداری کۆنترۆڵكردنی گەرووی هورمز نابین

موحسین رەزایی:
تا مافەکانی ئێران بە تەواوەتی بەدی نەهێنرێت دەستبەرداری کۆنترۆڵكردنی گەرووی هورمز نابین

باسک نێت
موحسین رەزایی، دەڵێت: تا ئەوکاتەی مافەکانی ئێران بەتەواوەتی بەدی نەهێنرێت، دەستبەرداری کۆنترۆڵی گەرووی هورمز نابین، ئاماژە بەوەشدەكات: لەگەڵ درێژکردنەوەی ئاگربەست نییە.

موحسین رەزایی، یەكێك لە سەركردە دیارەكانی سوپای پاسداران، لە چاوپێكەوتنێكی تەلەقیزیۆنیدا، رایگەیاند: بە پێچەوانەی ئەمریکییەکان کە ترسیان لە شەڕێکی درێژخایەن هەیە، ئێران بە تەواوی ئامادەکاری کردووە و ئەزموونێکی فراوانی هەیە لە شەڕە درێژخایەنەکاندا.

وتیشی:لە ئێستادا لە حاڵەتی ئاگربەست و بێدەنگی سەربازیدان، هەر شەڕێکی زەمینی دژ بە ئێران هەم لە ڕووی تەکنیکی و هەم لە ڕووی سەربازییەوە شکست دەهێنێت.

رەزایی باسی لەوەشكرد: ئێمە لە هیچ بارودۆخێکدا لە هیچ کام لە دە مەرجی دانوستانەکانمان پاشەکشە ناکەین، تەنانەت ئەگەر بە مانای سەپاندنی گەمارۆی دەریایییش بێت.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close