عێراقكوردستانهەواڵ

هەرێم داواکاریەکی بەغداد لەسەر مووچە رەتدەکاتەوە

باسک نێت

بەپێی زانیارییەکان، هەرێم بە هیچ شێوەیەک ئامادە نییە هیچ زانیارییەک لەبارەی ئەو هەژمارە بانکییانە بداتە بەغدا، کە لە پرۆسەی هەژماری من کراونەتەوە و ئامادەن تەنها ئەو داتایە بدەنە بەغدا کە چەند هەژماری بانکییان کردووەتەوە، نەک زانیاریی هەژمارە بانکییەکان.

بەغدا داوایکردوە سیستمی ئای بان بۆ سەرجەم فەرمانبەرانی هەرێم بکرێتەوە کە سیستمێکی نێودەوڵەتییە بۆ ئاڵوگۆڕی پارە و لە نوێترین داواکاریشیدا بەغدا دەڵیت، دەبێت هەموو داهاتی ناوخۆی هەرێم ڕادەست بکرێت، پاشان ئێمە ٪50ـتان بۆ دەگەڕێنینەوە، بەڵام هەرێمی کوردستان ئەو داواکارییەی ڕەتکردووەتەوە.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close